Authors and respective publishers are responsible for the content of the articles
مسته‌فا شڵماشی به‌پێی
ڕاگه‌یه‌نراوی ڕۆژی ٦/٤/٢٠٠٧ ی کۆ میسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی
کوردستان و ڕاگه‌یاندنی٧/٤/٢٠٠٧ ی سکرتاریای حیزبی دێم‌و کڕاتی کوردستانی
ئێران، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕۆژی ٣/٤/٢٠٠٧ له هاوینه‌هه‌واری
سه‌لاحه‌دین، کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مامۆستا
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده و کاک مسته‌فا هیجری پێک هێناوه و داوای لێکردوون
یه‌ک بگرنه‌وه و له چوارچێوه‌ی یه‌ک حیزب‌دا پێکه‌وه‌کار بکه‌ن.
جێگای خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له سه‌رۆکی هه‌رێم
به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی بکرێ بۆ ئه‌و هه‌وڵه دلسۆزانه‌یه‌ی و له
لایه‌ن هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌وه که ده‌توانن نه‌خشیان هه‌بێ له
وه‌دیهێنانی داوای به‌ڕێزیان دا، پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه پیرۆزه بکرێ،
چونکه گومان له‌وه‌دا نییه‌که یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حیزبی
دێموکڕات، به قازانجی هه‌موو گه‌لی کورده به‌گشتی و به‌قازانجی گه‌لی
کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه به‌تایبه‌تی. با هه‌ردوو باڵی حیزبی
دێموکڕاتیش به‌خاتری قازانجی گشتی گه‌لی کورد ده‌ست له یه‌کتر تاوانبار
کردن هه‌ڵگرن و له بیری وه‌رگرتنی ده‌ستکه‌وتی جیناحیدا نه‌بن. چونکه
گومان له‌وه‌دا نییه که‌دووبه‌ره‌کی به زیانی گه‌لی کورد و به زیانی
هه‌ردووک جیناحیشه و یه‌کگرتن بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌قازانجه.
بێگومان ده‌بێ هه‌ردووک لا ده‌ست له هێندێک داوا و بۆچوونی جیناحی
هه‌ڵگرن و هه‌ردووک لاش قه‌بو ڵ که‌ن که‌حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێویستی
به‌ڕیفۆرم هه‌یه. ده‌بێ تواناکان وه‌گه‌ڕ بخرێن و له‌هه‌موو ئیمکاناتی
ماددی و مه‌عنه‌وی حیزب که‌ڵک وه‌رگیرێ تا ئه‌و حیزبه بتوانێ وه‌ڵامده‌ری
ئه‌و ئه‌رکه مێژووییه بێ که که‌وتوه‌ته سه‌ر شانی.
دیاره میکانیزمه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه و
ڕیشه‌کێش کردنی ناکۆکییه‌کان شتێک نین که له بواری نوسینێکدا و له
لایه‌ن ته‌نیا که‌سێکه‌وه بتوانرێ دیاری بکرێن. ئه‌وه هێندێک مه‌سه‌له‌ی
گرنگن که ڕه‌نگه باشترین ڕێگا بۆ دیاری کردن و ده‌سته‌به‌ر کردنی
ئه‌وانه پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک له که‌سایه‌تی زانا و دڵسۆز له هه‌ردووک
لاو به به‌شداری نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم له‌و کومیته‌یه‌دا بتوانرێ
وه‌دی بێن.
به‌ڵام ده‌توانین ئاماژه به هێندێک
هه‌ڵوێست بکه‌ین که به‌بێ گوڕینی ئه‌و هه‌ڵوێستانه، باس کردن له
یه‌کگرتنه‌وه زۆر دژوار ده‌بێ. بۆ وێنه لایه‌نی زۆرینه‌ی کومیته‌ی
ناوه‌ندی کۆنگره‌ی سێزده ده‌بێ ده‌ست له‌وه هه‌ڵگرێ که "کۆمه‌ڵێک کادر
و پێشمه‌رگ له‌حیزب ڕۆیشتون" و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه. دووباره
کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه به واتای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌کگرتنه‌وه‌یه و
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێ که تا ئێستاش ئه‌و هاوڕێیانه دان به‌گیر
و گرفته‌کاندا ناهێنن و هه‌ر به‌مجۆره‌ش ئاماده نین چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.
چونکه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ هه‌موو که‌س سه‌لماوه که ئه‌وه کۆمه‌ڵێک
کادر و پێشمه‌رگه نین که‌ڕۆیشتون، به‌ڵکو حیزبی دێموکڕات بووه به‌دوو
به‌ش، هه‌ر کامیان له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ خۆده‌رخستن و مه‌شروعییه‌ت به‌خۆ
دان له حیزبه گه‌وره‌که‌ی پێش له‌تبوون چالاکیان زۆرتر بووه.
هه‌ر وه‌ک پێویسته باڵه‌که‌ی دیکه‌ش هیچیتر
به‌و خاڵانه‌وه نه‌نوسێ که‌پێش لێکدابڕانی حیزب داوای ده‌کردن و ئێستا
گرنگ ئه‌وه‌یه که یه‌کگرتنه‌وه، ڕیفۆڕم و که‌ڵک وه‌ر گرتن له هه‌موو
تواناکان له لایه‌ن هه‌ر دووک لاوه قه‌بوڵ بکرێ. به پێویستی ده‌زانم
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئیشاره به هه‌وڵێکی دڵسۆزانه‌ی کاک بابا
عه‌لی میهرپه‌روه‌ر بکه‌م که له بانگه‌وازێکدا ڕایگه‌یاندووه. به‌ڕاستی
خاڵی جوانی تێدایه که پێویسته سه‌رنجیان بدرێتێ. جگه له‌وه‌ش پێشنیارم
بۆ کاک بابا عه‌لی ئه‌وه‌یه که هه‌وڵه‌کان چڕتر بکاته‌وه و له‌گه‌ڵ
چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دێموکڕات هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و
هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناویه‌تی ڕانه‌وه‌ستێ و به پێکهێنانی
زه‌مینه له نێو ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ردووک لادا کارێک بکه‌ن ئه‌و هه‌وڵه
پیرۆزه به ئه‌نجام بگا.
بۆ داهاتوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌لێکی
له‌بار هه‌ڵکه‌وتوه‌ـ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی به ته‌واوی ئیزۆله بووه و
له‌ژێر فشار دایه. پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادیخوازانی ئێران ڕۆژ
له‌دوای ڕۆژ زۆرتر ده‌بێ و گومان له‌وه دا نییه که به یه‌کگرتنی هێزه
ئازادخوازه‌کانی گه‌لانی ئێران و به‌پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی،
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی به‌م زوانه به‌چۆکدا دێ. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له
بیر بچێ که گه‌لی کورد له‌و ئاڵوگۆڕه‌ش هیچی پێنابڕێ، ئه‌گه‌ر هه‌موو
هێزه‌کانی "نه‌ک ته‌نیا حیزبی دێموکڕات" سه‌ریه‌ک نه‌خاته‌وه‌ـ چونکه
ده‌بێ ئه‌وه باش بزانین که ته‌نیا هێزی خۆمان زامنی وه‌ده‌ستهێنانی
ئاواته‌کانمانه و زۆر هێزیش که ئێستا خۆیان وه‌ک دۆست نیشان ده‌ده‌ن، له
داهاتوودا ڕه‌نگه له کۆماری ئیسلامی زۆرتریش دژایه‌تیمان بکه‌ن.
به‌هیوای بیستنی هه‌رچی زووتری خه‌به‌ری
یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی حیزبی دێم‌و کڕات و ده‌ست پێکردنی هه‌وڵی جیدی بۆ
پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
مسته‌فا شڵماشی ٨/٤/٢٠٠٧
» مێهرپه‌روه‌ر:"با حیزبی دێموکرات تێکه‌ڵ که‌ین
بانگه‌واز ئه‌ندامان، لایه‌نگران، کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حدکا (هه‌ردوو به‌ش) چوار
مانگ به سه‌رئینشعاب له ح.د.ک.ا تی ده‌په‌رێ. له‌و نووسراوه‌دا ناچمه
سه‌ر ئه‌ومه‌سه‌له که ئه‌گه‌ر چ بکرایه و چ نه‌کرایه ده‌یتوانی
به‌رگری له ئینشعاب له حیزب‌دا بکا. به داخه‌وه ئه‌وه‌ی که نه‌ده‌بوا
رووبدا، روویداوه. ئاسه‌واری کورتخایه‌نی ئه‌م رووداوه بریتی بووه له
لاوازبوونی هێزو تواناکان له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له‌باری
سایکۆلۆژییه‌وه ئاسه‌واری نێگاتیفی له‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد به گشتی و کوردی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی داناوه. ئیتر له‌وه گه‌ڕێین دوژمن
چه‌نده خه‌ونی به رۆژێکی واوه ده‌دی که درز بکه‌وێته ریزی
بزووتنه‌وه‌ی کورد.
خاڵێکی جێگای سه‌رنج و ده‌کرێ بڵێین مایه‌ی
ئومێد ئه‌وه‌یه که هه‌ر دوولا له لێدوانه‌کانیان دا شانازی به
رابردووی ح.د.ک.ا، درێژه‌دانی رێگای ریبه‌رانی شه‌هید (قازی، قاسملوو‌و
شه‌ره‌فکه‌ندی)، پرنسیپه‌کانی حیزب، مێژوی61 ساله‌ی حیزب و
سه‌روه‌ریه‌کانی ده‌که‌ن و ئامانجه‌کان و دروشمه‌کان، هه‌مان دروشم و
ستراتیژی حیزبه 61 ساڵه‌که‌یه. هه‌ر دوولا به تایبه‌ت دوای دابڕان باس
له چاکسازی، نوێبوونه‌وه و ریفۆرم وهه‌ست به‌و پێویستیه ده‌که‌ن که
ده‌بێ خۆ له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشکه‌وتن رێکخه‌ن و بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش باس له گۆڕان له شێوازی کارکردن، قه‌واره‌ی ته‌شکیلاتی
ونوێگه‌رایی دێننه گۆڕ و باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌بێ بایه‌خی جییدی
بدرێ به به‌شداری ژنان و لاوان له پێکهاته‌ی رێکخراودا.
پێکهاته‌ی رێبه‌رایه‌تیی هه‌ر دولا هه‌ر
ئه‌وانه‌ن که ساڵه‌های ساڵه شان به شانی یه‌کتر و له ته‌نیشت
یه‌کتردا دژی کۆماری ئیسلامی و له پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی
گه‌لی کوردا خه‌باتیان ده‌که‌ن و گومانی تێدا نیه شێوه‌ی بیرکرنه‌وه و
بۆچوونه‌کانیان له سه‌ر مه‌سایل لێک نزیک و به دژواری جیاوازیه‌کان
ده‌رده‌که‌ون و به گشتی خاڵه هاوبه‌شه‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن که لێک
جیابوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی و رێکخراوه‌ییش نه‌یتوانیوه ئه‌م خاڵه گرنگ و
هاوبه‌شانه بخاته په‌راوێزه‌وه.
کیشه‌کانی نێوخۆی حیزب پێش 15/9/85 زیاتر
له‌وه سیاسی بن، له سه‌ر شێوه‌ی مودیریه‌ت، جیاوازی بۆچوون و سه‌لیقه
له سه‌ر مسایلی ته‌شکیلاتی و مافی زۆرینه و که‌مینه..... بوون.
گه‌ڵاڵه‌کان زیاتر بۆ ئیمتیاز وه‌رگرتن و ئیمتیازدان بوون نه بۆ نوێ
کردنه‌وه و چاکسازی و ریفۆرم.
- له ئاکامی ئه‌و رووداوه‌دا به‌شێکی زۆر
له ئه‌ندامانی حیزب له رووی ناچاریه‌وه لایه‌کیان هه‌ڵبژاردوه، ده‌نا
خوازیاری که‌رت بوونی ئه‌م حیزبه نه‌بوون. به‌ڵام له لێکدانه‌وه‌ی
نیهایی دا لایه‌کیان بۆ تێکۆشانی خۆیان له لایه‌کی دیکه پێ باشتربووه
- به هۆی بارودۆخی تایبه‌تی ناوچه‌ی
نیشته‌جێ بوونی رێبه‌رایه‌تی و بنه‌ماڵه‌کان و ئه‌ندامانی ئاشکرای حیزب
له کوردستانی عێراق، هه‌ر دوو لا له رووی ناچاری له ته‌نیشت یه‌کتر و
دراوسێی یه‌کترن، ته‌نانه‌ت شوێنی کارکردنیشیان له ته‌نیشت یه‌کتره.
ئه‌گه‌ر جیاکردنه‌وه‌یه‌کیش له باری جوغرافییاییشه‌وه بێته پێش به هۆی
بارودۆخه تایبه‌تییه‌که و سه‌نگینی و قورسی جێ گۆرکێ و نیشته‌جێ بوون،
له داهاتووشدا هه‌ر له نزیک یه‌کتر ده‌بن و رۆژانه یه‌کتر ده‌بینن.
- هێز و نیروی هه‌ر دوولا له‌و ماوه‌دا بۆ
سه‌لماندنی ره‌وایی خۆیان و لاواز کردن وبه هێندنه‌گرتنی لایه‌نی
به‌رانبه‌ر ته‌رخان کراوه و گۆمانی تێدا نیه ئه‌و ململانێ یه به‌م
زووانه کۆتایی پێ نایێ و به داخه‌وه ئه‌گه‌ری رووداوی تاڵ و ناخۆشیش
به دوور نازانرێت.
-پێم وایه مادام له باری سیاسییه‌وه
جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له به‌رنامه‌ی هه‌ردوو لادا به‌دیناکرێ، هیواکان بۆ
داڕشتنه‌وه‌ی حیزب به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن خۆیان نه‌دۆڕاندوه. به له
به‌ر چاوگرتنی ئه‌و فاکتانه له سه‌ره‌وه باس کران و به پشت به‌ستن
به هاوده‌نگیی به‌رفراوانی ئه‌و دلسۆزانه که یه‌کپارچه‌یی حیزبی
دیموکراتیان لا مه‌به‌سته و دابه‌ش بوونی حیزبیان پێ خه‌سارێکی گه‌وره‌و
نابه‌جێیه‌و هه‌وڵ بۆ یه‌کپارچه‌یی دووباره‌ی حیزب ده‌ده‌ن، ریزه
پێشنیارێک به مه‌به‌ستی دارشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران دێنمه ئاراوه.
الف) بنه‌ماکان
1- له کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌ش و به
به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب و به پێی میکانیزمێکی جێی
په‌سه‌ندی هه‌ر دوو لا ساختارێکی نوێ بۆ حیزب دارژێته‌وه.
2- بناخه‌ی ته‌شکیلاتی ئه‌و رێکخراوه که
مه‌به‌سته رێکخراوه‌یه‌کی سێهه‌م نیه، به‌ڵکوو رێکخراو‌یکه له سه‌ر
بنچینه‌ی ح.د.ک.ا داده‌مه‌زرێ و ئه‌ندامه‌کانی، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
ح.د.ک.ا پێش( 15/9 /85 )ن
3- مێژوو هه‌مان مێژووی 61 ساڵه‌ی حیزب و
رێنوێنی تێکۆشان، ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان سه‌مبول و هێما رێبه‌رانی
شه‌هید قازی، قاسملوو، شه‌ره‌فکه‌ندی.
4- ئامانج و ئیستراتیژی له سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی، مافی نه‌ته‌وایه‌تی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆنگره دیاری ده‌کات.
5- پیره‌وی نێوخۆ به ئاڵوگۆر له دارشتنی قه‌واره‌ی حیزب و چاوخشاندنه‌وه به سانترالیزمی دیموکراتیک دا، گۆنگره دیاری ده‌کات.
6- رێزدانان بۆ مافی تاکه‌کان و دانانی
میکانیزمی وا که تاکه‌کان بتوانن به راستی خاوه‌ن نه‌زه‌ر و بۆچوونی
خۆیان به دوور له جیناح بازی بن.
7- بایه‌خدان به رۆڵی ژنان و لاوان له ساختاری حیزب دا.
8- بایه‌خدان به شفافیه‌ت و ئازادی بیر‌ورا.
داوام له دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی کورد و
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و که‌سانه که هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی له ئاست
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یه نه‌هێڵن ئاواتی یه‌کپارچه‌یی
دووباره‌ی حیزب بۆ هه‌تاهه‌تایه له گۆڕ بنرێ.
دڵنیام به هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی ره‌نج دیتووی حیزب و دلسۆزانی گه‌له‌که‌مان جارێکی دیکه
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌توانێ هه‌موو تێکۆشه‌رانی رێگای
ئازادی، دیموکراسی و مافی نه‌ته‌واییه‌تی له ژێر چه‌تری خۆیدا کۆ
کاته‌وه. جارێکی دیکه ده‌سته‌کان یه‌کتر بگرنه‌وه‌و دڵه‌کان له ئاست
یه‌کتر پاک بنه‌وه. بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه پیروزه پێویسته:
1- هه‌ر که‌س له ئاستی خوی و به
تایبه‌تی له ئاستی رێبه‌ری و راگه‌یاندن دا کۆتایی به پروپاگه‌نده‌ی دژی
یه‌کتر بێنی و ده‌رکه‌ی دیالۆگ له گه‌ل هاورێ پێشووه‌کانی خۆی بکاته‌وه.
2- له کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان، له
کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند که‌سی، له کۆنفرانسه‌کان و له هه‌ر شوێنێک که
بگونجێ باس له یه‌کبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی حیزب و دارشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی
نوێی حیزب بکه‌ن و له به‌رپرسان داوا بکه‌ن ئه‌رکی مێژوویی سه‌رشانی
خۆیان له‌و باره‌وه به جێ بگه‌یه‌نن.
3-ئه‌و که‌سانه که ئاماده‌ن له‌و
پرۆسه‌دا هاوده‌نگ و هاوهه‌نگاو بن، ناووناوبانگ(ئه‌وانه‌ی نێوخۆی وڵات
له ناوی خوازراو که‌ڵک وه‌رگرن )…ژماره‌ی تیلیفون… ئیمه‌یلی خۆیان… شوێنی
نیشته‌جێ بوون (نێو خۆی ولات، باشووری کوردستان، ئوروپا و …) بۆ ئه‌و
ئیمه‌یلهhawdengy@yahoo.com بنێرن و یان له گه‌ل ئه‌و ژماره
تیلیفونانه ته‌ماس بگرن:
004632032164 و 0046736959061
تێبینی: ئه‌و میکانیزمه
له سه‌ره‌وه پێشنیار کراوه، ره‌نگه که‌م و کووڕی تێدا بێ و به‌ته‌واوی
وڵامده‌ر نه‌بێ. به‌ڵام ده‌توانێ ده‌سپێکێ بێ بۆ هه‌وڵی به‌رین له
پێناوی داڕشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی حیزب به جۆرێک که هه‌موو تێکۆشه‌رانی
ئه‌و رێگایه له یه‌ک سه‌نگه‌ردا خه‌باتی خۆیان رێکخه‌نه‌وه. ده‌کرێ به
پێکهێنانی کومیته‌یه‌ک له که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگ، دڵسۆز و به
نفووزه‌کان و له رێگای ئه‌وانه‌وه ته‌ماس له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا،
هه‌وڵه‌کان له پێناو ئه‌و مه‌به‌سته‌دا له سه‌ره‌وه‌وه باس کرا به
ئامانج بگه‌یه‌ندرێ. به‌و
هیوایه.
به ئاواتی یه‌کبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر 31-03-2007/10-1-1386
|
The Secession of some members of the Democratic Party of Iranian Kurdistan - PDKI
2006-12-14
Press release
Paris 13.12.2006
On December
6, 2006, a group consisting of a small minority announced their
breakaway from the Democratic Party of Iranian Kurdistan (PDKI). Since
our Party’s 13th Congress in 2004, this group has opposed the policies
adapted by the majority of delegates at the
Congress and PDKI:s elected
leadership. In addition, from the time of the successful ending of our
Congress, this group has been engaged in various forms of
obstructionist activities.
Shortly after their breakaway, this
group announced the formation of a new party, headed by Mr. Abdullah
Hassanzadeh – former General-Secretary of PDKI.
At the
beginning of July 2006, this group put forward a list of demands to the
leadership of PDKI. However, most of those demands would consist of
flagrant violations of PDKI:s charter and statute, were they to be
accepted by our leadership.
During the last three months,
countless discussions took place between our PDKI:s leadership and the
aforementioned group with the aim to reach a settlement and to put an
end to their obstructionist activities. This was deemed as vital by
Secretary-General Mustafa Hijri and the rest of our Party’s leadership
at this critical juncture in the struggle of the Kurdish nation in
Iranian Kurdistan. Since their demands were in violation of our Party’s
statute, our leadership proposed a modification of some of their
demands. Unfortunately, this group was firm in its determination to
achieve their illegitimate demands and escalated their obstructionism.
As
a result, the process of dialogue reached a dead-end was followed by
this group’s decision to break away from the ranks of our Party.
Democratic
Party of Iranian Kurdistan has experienced several unfortunate moments
during its 61 years of history of struggle for the rights of the
Kurdish nation in Iranian Kurdistan. The breakaway of this group adds
yet another unfortunate moment to our Party’s history. We are concerned
about the ramifications that this might have for the struggle of the
Kurdish nation in Iranian Kurdistan under the leadership of our Party,
regardless of the fact this group consists of only a small minority of
our former members.
In a declaration by PDKI’s Central
Committee, it is reaffirmed that our Party and Secretary-General Hijri
is committed to continue leading the Kurdish National Movement in Iran;
to continue the struggle for achieving the legitimate rights of the
Kurdistan nation; and to work for the creation of a democratic and
federal Iran together with the other oppressed nations in Iran.
The
breakaway group has decided to use our Party’s name as the name for
their new organization. We are concerned about the confusion such a
move might cause inside as well as outside of Iranian Kurdistan.
Therefore, International Relations of Democratic Party of Iranian
Kurdistan declares that this new organization which bears the name of
“PDKI”, does not have any connection with our Party and cannot claim to
represent the Democratic Party of Iranian Kurdistan.
To prevent any confusion, the below are PDKI’s representatives abroad:
Mr. Shaho Hosseini – Member of Central Committee, Representative
Mr. Khosrow Abdollahi – Vice Member of Central Committee, International Relations
Democratic Party of Iranian Kurdistan PDKI – International relations
17, Avenued Italie ::: 75013 PARIS – France
Tel. 33145856431 , Fax. 33145852093
www.pdki.org
Email: pdkiran@club-internet.fr
به‌خۆشیه‌وه، دامه‌زراندنی بنیاتی قاسملوو بۆ "لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه پێدانی سیاسی و رێکخراوه‌یی" راده‌گه‌یه‌نین.
دکتۆر
قاسملوو له ماوه‌ی ژیانی سیاسیی خۆیدا، سه‌مبۆلی زانست، پێشکه‌وتنخوازی،
بیری راسیۆناڵ و رێبه‌ریی به‌به‌رنامه و ستراتێژی روون و شه‌فاف بوو.
پرکردنه‌وه‌ی بۆشایی قاسملوو گه‌رچی نامومکین نیه، به‌ڵام هه‌وجه‌یی بو
کۆکردنه‌وه‌ی لانی که‌م چه‌ندین یه‌که‌یه بۆ پێکهێنانی کۆیه‌کی هه‌مه‌گر
وه‌ک ئه‌و رێبه‌ره بلیمه‌ته. له لایه‌کی دیکه‌وه رووداوه‌کانی
کوردستان و ئاڵ و گۆڕه‌كان کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، رووداوه‌کانی جیهانی
ده‌وروبه‌رمان پێویستی خۆئاماده کردنی نه‌وه‌ی نوێ بۆ سازماندان و
خۆرێکخستن به پێی پێویستییه‌کانی سه‌ده‌ی گلۆبالیزاسیۆن رۆژه‌ڤتر ده‌کات.
بۆ ناسین و گه‌شه پێدانی بیری نوێخوازانه‌ی دکتۆر قاسملوو و
به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی لێکدانه‌وه‌ی زانستی و هه‌روه‌ها هاندانی لاوان و
تازه‌لاوانی کورد و بۆ خوێندن و خۆپێگه‌یاندنی سیاسی و رێکخراوه‌یی بنیاتی
قاسملوو پێویستیه‌کی مێژوویی کۆمه‌لگای کورده‌واری و درێژه‌پیده‌رانی
رێگه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌ی مرۆڤایه‌تی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورده.
ئامانجه‌کانی بنیاتی قاسملوو:
1. کۆکردنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو وته‌کان، نووسراوه‌کان و وێنه‌کانی شه‌هید د. قاسملوو
2.
دامه‌زراندنی خه‌ڵاتی قاسملوو، بۆ باشترین لێکۆلینه‌وه‌کان، به‌رهه‌مه
هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و سیاسی و زانستییه‌کان و پرۆژه‌کانی رێکخراوه‌ی
3.
ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له بواره‌کانی رێکخراوه‌یی، سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، ناونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که پێوه‌ندیدار
به داهاتووی خه‌ڵکی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ن.
4. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان
5.
پێکهێنانی سمینار، کۆبوونه‌وه و كۆڕی جۆراوجۆری په‌روه‌رده‌یی و زانستی
له پێناو دامه‌زراندنی دیالۆگی ناوخۆیی کورد و گه‌شه‌پێدانی تۆلێرانسی
سیاسی له بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له
داهاتوویه‌کی نزیکدا، ئێمه پرۆژه‌کانی هه‌نۆکه‌یی بنیاتی قاسملوو له
ماڵپه‌ڕی بنیات که له ژیر کارکردندایه بلاو ده‌که‌ینه‌وه.
بنیاتی قاسملوو بۆ لێکۆلینه‌وه و گه‌شه پیدانی سیاسی و رێکخراوه‌یی
qasimlu.foundation@gmail.com
ئاگاداریی ناوه‌ندی خه‌به‌ری حیزب بۆ به درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی په‌یامنێر
2006-12-07
ناوه‌ندی
خه‌به‌ری 16/9/85: ئاژانسی هه‌واڵ وبه‌دوادا چوونی كوردستان ـ په‌یامنێر،
هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه كه گۆیا ئه‌ندامانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان كه به باڵی " شومالی" ناوبانگیان ده‌ركردووه له
به‌یاننامه‌یه‌ك دا رایانگه‌یاندووه كه باڵی سێهه‌می جیابۆوه‌ی حیزبی
دیموكراتن له ژێر ناوی " حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (ئارارات) و
ده‌ستی به رێكخستنه‌وه‌ی خۆی كردووه". له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌موو
لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ین كه شتێك به‌و ناوه نه پێشتر و نه ئێستا بۆ
ئێمه ناسراو نه‌بووه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه نیه‌و ئه‌وانه‌ش كه ئه‌م
راگه‌یه‌ندراوه‌یان داوه به په‌یامنێر ئه‌ندامی حیزب نه‌بوونه.
ناوه‌ندی خه‌به‌ری
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
16/9/85 - 7/12/2006
به‌یاننامه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
2006-12-06
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
كۆمه‌لاَنی ئازادیخوازی خه‌ڵكی كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
حیزب‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان!
دۆستان‌و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی كورد!
له
هه‌لومه‌رجێكدا كه ره‌وتی رووداوه‌كانی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندیی
كورددا ده‌چنه پێش‌و ئاسۆی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران روونتر ده‌كه‌وێته به‌رچاو، له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا
كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له نێوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌ڕا كه‌وتۆته ژێر
ته‌وژم‌و فشاره‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیی
به یه‌كیه‌تی‌و یه‌كڕیزی هه‌یه، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك كادر‌و
پێشمه‌رگه‌ی حیزب سه‌ره‌ڕای هه‌موو دڵفراوانی‌یه‌كی رێبه‌رایه‌تیی
حیزب‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشانی دۆست‌و دڵسۆزانی كورد به‌تایبه‌ت دوو هێزی
برامان پارتی دێموكراتی كوردستان‌و یه‌كیه‌تی نیشتمانیی كوردستان بۆ
مانه‌وه‌ی ئه‌م جه‌معه له‌نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران‌دا، له رێكه‌وتی 15/9/1385ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر به 6/12/2006ی
زایینی، به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران راگه‌یاندوه.
حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی پێ‌ناخۆشبوونی خۆی له هه‌ڵوێستی
ئه‌و برایانه، راده‌گه‌یه‌نێ كه رێبه‌رایه‌تیی حیزب پاش چه‌ندین
كۆبوونه‌وه‌و باس‌و وتووێژ له سه‌ر داخوازیی ئه‌وان‌و ته‌نانه‌ت قبووڵی
به‌شێكی به‌رچاو له داواكانیان ـ هه‌رچه‌ند ناڕه‌واش بووبن ـ له
پێناوی پاراستنی یه‌كڕیزیی حیزب‌دا له به‌رچاو گیراون، به‌و حاڵه‌ش
ئه‌م ژماره‌یه له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب له نیازپاكی‌و
دڵفراوانیی رێبه‌رایه‌تیی حیزب كه‌ڵكی خراپیان وه‌رگرت‌و رۆژبه‌ڕۆژ
به‌هانه‌ی جۆراوجۆر‌و شه‌رت‌و پێش شه‌رتی تازه‌یان بۆ درێژه‌ی دیالۆگ
هێنایه گۆڕ‌و دواین داوای رێبه‌رایه‌تیی حیزب بۆ دانیشتن‌و درێژه‌ی
دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه خۆیان له
رۆژی دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌مه‌وه بۆ حیزبیان دروست
كرد‌و، جار له‌گه‌ڵ جار زیاتر‌و به‌رفراوانتریان كرد، ره‌ت كرده‌وه تا ئه‌و
جێگایه‌ی كه به كرده‌وه ریزی خۆیان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران جیا كرده‌وه‌و ئێستاش ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یان به‌ڕه‌سمی
راگه‌یاندوه‌و به سه‌ر حیزبیان‌دا سه‌پاندوه.
خۆشه‌ویستان!
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌دو
دوكتور قاسملووی رێبه‌رو دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندیی زانا، له ره‌وتی
خه‌باتی 61 ساڵه‌ی خۆیدا زۆر جار له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی له‌و بابه‌ته
به‌ره‌وڕوو بووه‌و، زۆر جار ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیدانه‌مان به شێوه‌ی
جۆراوجۆر تۆمه‌تبار كراون‌و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی
حیزب له كاتی ژیان‌و رێبه‌رایه‌تیی ئه‌واندا ریزه‌كانی حیزبیان
جێ‌هێشتووه‌و ناو‌و ناتۆره‌یان وه‌پاڵ داون. به‌لاَم هه‌ره‌وه‌ك ئه‌م
رێبه‌رانه خۆیان فه‌رموویانه ئه‌م حیزبه به‌م جۆره هه‌ڵوێست‌و
لێ‌دابڕانانه كز نه‌بووه‌و كز نابێ‌و له ژێر هیچ فشار‌و به‌ربینگ
پێ‌گرتنێكدا له ره‌وتی دێموكراتی‌و پرنسیپه دێموكراتی‌یه‌كانی خۆی
دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و دوور ناكه‌وێته‌وه، دیاره پاش شه‌هیدبوونی ئه‌م
رێبه‌رانه‌ش سه‌یر نیه كه درێژه‌ده‌رانی رێگایان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره
هه‌ڵوێست‌و لێ‌دابڕانانه به‌ره‌وڕوو ببن. به‌لاَم به گرتنه پێشی رێگا‌و
رێبازی ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیدانه له لایه‌ن رێبوارانیانه‌وه‌و بیری
ورد‌و واقیعبینانه‌ی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو جارێك
راستی‌یه‌كان ده‌ركه‌وتوون‌و ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵك به چاوی ئاواڵه‌وه
ده‌ڕواننه راستی‌یه‌كان‌و زۆر زوو هه‌ست ده‌كه‌ن كه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزب چ دڵسۆزی‌و دڵفره‌وانی‌یه‌كی بۆ پاراستنی
یه‌كڕیزیی حیزب له خۆی نیشان داوه، كێ سوور بووه له سه‌ر لێك
دابڕان‌و وه‌لانانی ره‌وتی دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و
گیروگرفتانه‌ی كه به ناحه‌ق‌و ناڕه‌وا بۆ حیزب پێـك هێندران‌و كێ
ته‌نانه‌ت ته‌حه‌موولی ئه‌م هه‌موو كارشكێنی‌و به‌رگرتن له به‌ره‌و
پێـشچوونی ره‌وتی تێكۆشانی حیزبی كردووه؟
ئێمه سه‌ره‌ڕای پێ
ناخۆش بوونمان له‌و هه‌ڵوێسته كه ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی
پێشووی حیزب گرتوویانه، هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانمان له ره‌وتی خه‌باتدا
به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه ته‌نیاو ته‌نیا رووی له كۆماری ئیسلامیی
ئێران وه‌ك دوژمن‌و زه‌وتكه‌ری ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌لانی ئێران‌و
خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ.
سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له داهاتووشدا هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ره‌وت‌و رێبازه
ده‌بێ كه تا ئێستا رێبه‌رانی گه‌وره‌و شه‌هیدمان قازی‌و قاسملوو و
شه‌ره‌فكه‌ندی بوویانه‌و پێ‌یان له سه‌ر داگرتووه‌و ئێستاش ئه‌م
رێبه‌رانه له بیروباوه‌ڕدا زیندوون‌و له‌گه‌ڵمانن.
سلاَو له گیانی پاكی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیدانه‌مان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل
سلاَو له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان‌و هه‌موو زیندانی‌یه سیاسی‌یه‌كان
سلاَو له خه‌ڵكی خه‌باتگێڕو خۆڕاگری كوردستان پشتیوانانی هه‌میشه‌یی حیزبی دێموكرات
سلاَو له ئه‌ندامان‌و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات‌و رێبوارانی رێبه‌رانی سه‌ربه‌رزو شه‌هیدمان قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی
سلاَو له كادر‌و پێشمه‌رگه فیداكاره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سلاَو له حیزبی پێشڕه‌و و خۆشه‌ویستی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
15/9/1385ی هه‌تاوی
2006/12/6ی زایینی
راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری سیاسی له مه‌ر بڵاوه‌کراوه ئینترنه‌تییه‌کان
2006-11-12
1385/8/21
2006/11/12
راگه‌یه‌ندارو
ماوه‌یه‌كه
كه‌سانێك له ژێر ناوی دڵسۆزی بۆ حیزبی دێموكرات یان لایه‌نگری له
كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی ناو حیزب، له سه‌ر سایته ئینتێرنێتی‌یه‌كان‌و
به‌ناوی خوازراوه‌وه هه‌رجاره‌ی كه‌سایه‌تی‌یه‌ك ده‌ده‌نه به‌ر
هێرش‌و، به‌م چه‌شنه بێ‌حورمه‌تی به هه‌موو كه‌سایه‌تی‌یه‌كان
ده‌كرێ‌و رێز بۆ كه‌س دانانرێ.
ته‌نانه‌ت له‌م دوایی‌یانه‌دا كار
گه‌یشتۆته جێگایه‌ك كه به كه‌سایه‌تی‌یه‌كانی ناو حیزبه‌وه
ناوه‌ستن‌و بێ‌حورمه‌تی به كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نی دیكه‌ش ده‌كه‌ن.
گومانی
تێدا نیه كه ناوه‌رۆكی هێندێك له‌م بابه‌ت‌و جنێونامانه مه‌به‌ستی
دوژمنانی حیزبی دێموكراته كه بۆ قووڵتر كردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له
حیزبی دێموكرات‌و، شێواندنی پێوه‌ندی نێوان حیزب‌و لایه‌نه‌كانی
دۆستی حیزب بلاَو ده‌كرێنه‌وه.
به‌شێكیش له‌و بابه‌تانه‌ی كه به
ناوی خوازراوه‌وه ده‌نووسرێن‌و بلاَو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر نییه‌تی
خێریشیان له‌پشت بێ، تا ئێستا نه‌ك هیچ یارمه‌تی‌یه‌كیان به پێكهێنانی
ته‌بایی پێویست له نێو حیزبی دێموكرات‌دا نه‌داوه، به‌ڵكوو
وه‌زعه‌كه‌یان ئاڵۆزتر‌و كه‌لێنه‌كه‌یان فراوانتر كردۆته‌وه، به‌م چه‌شنه
ئاكامی نه‌خوازراوی كرده‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ش به قازانجی دوژمنانی
حیزب ته‌واو بووه.
بۆیه له هه‌موو دڵسۆزان‌و لایه‌نگرانی حیزب
داوا ده‌كه‌ین له‌و هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا كه حیزب پێی‌دا تێ‌په‌ڕ ده‌بێ
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بكه‌ن‌و له‌و نووسینانه خۆ بپارێزن‌و، به
هێمنكردنه‌وه‌ی فه‌زای زاڵ به سه‌ر حیزب‌دا یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ
چاره‌سه‌ری كه‌موكووڕی‌و گیروگرفته‌كانی نێوخۆی حیزب.
ئێمه ئه‌م
شێوه نووسینانه ـ به لایه‌نگری یان به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر
لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تی‌یه‌كی حیزب بنووسرێن ـ مه‌حكووم ده‌كه‌ین. له
به‌رانبه‌ردا پێشنیار‌و رێنوێنیی دڵسۆزانه‌ی ئه‌ندامان‌و دۆستانی حیزب
كه به ناوونیشان به‌ده‌ستمان بگا به حورمه‌ته‌وه وه‌رده‌گرین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی